عێراق 140 زیاتر له ملیار دۆلار قه‌رزداره‌وه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت: رێگا ناده‌ین چیدیكه قه‌رزی نوێ بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌زانین ئه‌و پاره‌یه چۆن و له‌چی خه‌رجی ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د مزهر جبووری،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، عێراق زیاتر له 140 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌وه رێگا ناده‌ین چیدیكه قه‌رزی نوێ بكات، ئه‌گه‌ر نه‌زانین ئه‌و پاره‌یه چۆن و له‌چی خه‌رجی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها جبووری پرسیار ده‌كات ئایا وه‌زیری دارایی ده‌یه‌وێ گه‌لی عێراق به‌ره‌و كوێ ببات،چونكه قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌میش ده‌یه‌وێ 41 تریلیۆن دیناری دیكه‌ی بخاته سه‌ر.
شایانی باسه وابڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م پرۆژه یاسای كورتهێنانی پاره‌داركردنی دارایی بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.