لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند
ئه‌مرۆ شه‌ممه 7 ى 11 ى 2020 ، لهراگهیاندراوێكدا پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌كه بەشی پۆلیسی ناوشار / ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، هەریەکە لە تۆمەتباران (ا.ا.م) و (م.ف.م) و (ع.ف.ح)یان بەپێی ماددەکانی (450)،(432)،(7 توندوتیژیی خێزانی)لە یاسای سزادان، دەستگیر کرد
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراون
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.