راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه، (2020.11.7) ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به‌ئاماده‌بونی مقده‌م چاوه‌ڕێ ناسیح، لێپرسراوی به‌شی ئابوری ئاسایشی سلێمانی و سۆران عه‌بدول غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كان كۆبوه‌وه.
راشیدهگهیهنن كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، قائیمقامی سلێمانی ته‌ئكیدیی كرده‌وه پێویسته له شوێنه گشتییه‌كاندا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپارد، هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی كاركردن بكات روبه‌ڕوی رێكاره یاسایی توندی بكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانی بلاویشی كردهوهتهوه كه‌پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه رێنمایی به دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان دراوه:
1. پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
2. دانانی ماددەكانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) و به‌بێ به‌كارهێنانیان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
3. دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
4. پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
5. پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.