وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت پێویستە پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان كەم بكرێتەوە و باشترین چارەسەر ئێستا بەستنی دەمامكە.
ئهمرۆ شهممه 7 ى 11 ى 2020 ، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاكپارێزی بۆ هاووڵاتییان زۆر پێویستە و تا ئێستا باشترین ڤاكسین بەكارهێنانی دەمامك و شووشتنی دەستەكان و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتییە.
وەزیری تەندروستی راشیگهیاند كه رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەرپرسان هەمیشە هۆشدارییان داوە بە هاووڵاتییان دەبێت مەترسی كۆرۆنا لەبەرچاو بگرن، هەروەها تووشبوون بەكۆرۆنا لە دنیادا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، بۆیە زۆرینەی وڵاتان چەندان ڕێكاری جیاواز دەگرنەبەر.
د. سامان ئاماژه بهوهش دهكات كه لە هەرێمی كوردستان چەندان ڕێكاری پێویست دەگرینەبەر و ئەوەی پێویستە ئێستا هاووڵاتییان تاكپارێزی بكەن، هەروەها لەبەر گوزەرانی هاووڵاتییان تا ئێستا ناتوانن هەندێك ڕێكاری بگرنەبەر، بەڵام پێویستە هاووڵاتییان خۆیان هۆشیاربن و تاكپارێزی بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.