وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، بكوژی ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێ ھه‌ینی له به‌سڕه كوژرا، ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له چوارچێوه‌ی خستنه‌گه‌ڕی ھه‌وڵه‌كان بۆ ئاشكراكردنی رووداوی كوژرانی خۆپیشانده‌رێكی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ ھه‌ینی گۆڕه‌پانی به‌حرییه-ی به‌سڕه، ھێزه ئه‌منییه‌كانی، بكوژی ئه‌و خۆپیشاندهرهیان ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و ده‌ستگیركراوه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا دانی به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی ناوه و ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراوه.
ئێواره‌ی دوێنێ ھه‌ینی، ده‌یان خۆپیشانده‌ر له گۆڕه‌پانی به‌حرییه ناوه‌ڕاستی شاری به‌سڕه گردبوونه‌وه و داوای ئاشكراكردنی بكوژانی خۆپیشانده‌رانی ساڵی رابردوویان كرد.
ھێزه ئه‌منییه‌كان به به‌كارھێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و بڵاوه‌یان به خۆپیشاندانه‌كه كرد.
ھه‌ر دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه به‌سڕه راگه‌یاندبوو له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و حه‌وتی دیكه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.