به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدانی سوننه له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامی نوجێفی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی چه‌مانكێ سه‌ربه قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك و داوش ده‌كات په‌كه‌كه له خاكی عێراق ده‌ربكرێت.
به‌ره‌ی رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری پارێزگای دهۆك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیادا هاتووه: "بوونی په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكی عێراق نایاساییه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه په‌كه‌كه زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌تیش توركیای دراوسێ ده‌گه‌یه‌نێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه: "هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكهوتهوه، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه پێویسته هه‌وڵێكی راسته‌قینه بدرێت بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه له عێراق و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌یش بدرێن به دادگا".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له حكوومه‌تی عێراق و هێزه سیاسییه‌كان كراوه كه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه، تا هاووڵاتیانی عێراق بتوانن له ئاسایش و ئاشتییدا بژێن.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له ناحیه‌ی چه‌مانكێ سه‌ربه قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دھۆك بۆمبێكی چێنراویان به هێزێكی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قانده‌وه و دواتر په‌لاماری ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان دا.
له ئاكامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی په‌كه‌كه‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوو و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.