له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان خواردنی گۆشتی مریشك به ژه‌مێكی باش له سیسته‌می خۆراكی داده‌ندرێت،به‌ڵام خواردنی هه‌ندێك به‌شی ئه‌م په‌له‌وه‌ره له‌وانه‌یه زیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ بگه‌ێنێ.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی سۆهۆ بڵاویكردۆته‌وه كه هه‌ندێك جۆری كرم و به‌كتریا له‌سه‌ر كلكی مریشك هه‌ن بۆیه وا باشتره ئه‌م به‌شه‌ی دواوه‌ی مریشك به‌كار نه‌هێندرێت، چونكه كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه پێویسته خواردنی سینگی مریشك بوه‌ستێندرێت،چونكه جۆره كرمێك و به‌كتریای زۆری تێدایه و له‌كاتی كۆڵاندنیش له‌ناوناچێت،هاوكات به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌گرێت و له‌وانه‌یه كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ دروست بكات.
هه‌روه‌ها له نێو سه‌ری مریشك ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێك مادده‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ كۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه به گوێره‌ی زانست پێستی مریشك هی سوودێكی نییه ، ته‌نها چه‌وری زۆره و زۆربه‌ی به‌كتریاكانیش له‌سه‌ر پێسته‌كه‌ی كۆده‌بنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.