گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ئاشكرای كردووه ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ره‌تبكاته‌وه‌و له‌نێو كۆشكی سپی نه‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌وا له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منی نهێنی ئه‌مریكا كه پاسه‌وانییه‌تی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكایان پێ سپێردراوه،له‌نێو كۆشكی سپی ده‌كرێته ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه له مادده‌ی 20 ده‌ستووری ئه‌مریكا دا هاتووه ، هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له 20ی كانوونی دووه‌م ته‌واو ده‌بێت،ئه‌گه‌ر هه‌واڵیدا بمێنێته‌وه،ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاسه‌وانیی ده‌كات،ده‌بێ له‌نێو كۆشكی سپی بیكاته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه له‌كاتێكدا تره‌مپ و بایدن كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه له داهاتوودا چه‌ندین سیناریۆ رووبدات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.