بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ده‌زگای ئه‌منی نھێنی ئه‌مریكا كه به‌رپرسه له پاراستنی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا و خانه‌واده‌كانیان، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌گه‌ری ھه‌ڵبژاردنی كاندیدی دیموكراته‌كان، جۆ بایدن له ئێستادا رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌و شوێنه گیراوه‌ته‌به‌ر كه ناوبراوی تێدا ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ھه‌واڵه‌ی له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پشتی به زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كان به‌ستووه، ده‌زگای ئه‌منی نھێنی ئه‌مریكا پلانی ئه‌وه‌یه ھه‌یه ھێزی زیاتر بنێرێت بۆ شاری ویلمینگتۆن-ی سه‌ربه ویلایهتیدێلاوهیر كه تێدا بایدن چاودێری ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بایدن زیادبووه و به‌م ھۆیه‌وه ده‌زگای ئه‌منی نھێنی ئه‌مریكا ده‌ستی به جوڵه كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه رێكاره‌كانی پاراستتنی بایدن له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌ستیان پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.