ئه‌رشه‌د ساڵحی ،سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ره‌خنه‌ی له پاشه‌كشه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری گشتیی له پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق و رایگه‌یاند "گه‌نده‌ڵی" شاره‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ گوند.
ئه‌رشه‌د ساڵحی كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه "بڕه پاره‌ی زۆرمان بۆ جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك ته‌رخان كرد، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له ئاسی پێویستدا نییه".
ئه‌رشه‌د ساڵحی ئاشكرای كردووه كه داوایان له فه‌رمانگه‌كانی نه‌زاهه و چاودێری دارایی كردووه وردبینی له چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و پڕۆژانه بكه‌ن.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ره‌خنه‌ی له لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندار به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان گرتووه و نووسیوویه‌تی: "به‌داخه‌وه، كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه و گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچییه به‌رده‌وامه‌كان، كه‌ركووكی له پارێزگایه‌كی ناسراوه‌وه گۆڕیوه بۆ گوند".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.