له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان شوانێك به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه بەیانی ئەمڕۆ شەمە لە گوندی سۆفی ڕەحیم سەربەناحییەی باوەنوورەوە هاوڵاتیەک بەناوی (بەرهەم حسن احمد ) لەدایکبووی 1994 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە برینداربووبوو ،دوای دوو کاتژمێر بەهۆی کاریگەری حاڵەتەکە لەسەری گیانی لەدەستدا .
راشیگه‌یاندووه كه بەوتەی کەسوکاری ناوبراو شوانی مەڕو ماڵات بوەو دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ مەڕەکانی دەرکردوە هەورە بروسکە لێیداوە.
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه‌له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پارێزگای سلێمانی و ناو شاری سلێمانی زۆرترین رێژەی باران بارینی بە خۆوە بینیووە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه رێژەی بارانبارینی ناو سلێمانی بە 35.5 ملم دەخەمڵێنێت، هەروەها ناوچەی یاخسەمەر کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای سلێمانی و دووەم شوێنە 35.4 ملم بارانی لێ باریووە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.