له پارێزگای بهسڕه، له باشووری عێراق، خۆپیشاندان ڕوویدا و هێزه ئهمنییهكانیش بۆ بڵاوهپێكردنی خۆپیشاندانهكه پهنایان برده بهر چهك و بههۆیهوه كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی دەیان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی بەحرییە ناوەڕاستی شاری بەسڕە گردبوونەوە و داوای ئاشکراکردنی بکوژانی خۆپیشاندەرانی ساڵی رابردوویان کرد.
هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و داری پۆلیسی رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکە کرد.
لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرێک کوژرا و حەوتی دیکە برینداربوون و تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی عێراق هیچ روونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.