شەوی رابردوو منداڵێکی تازە لەدایکبووی تەمەن دوو ڕۆژی لە هەولێر دەدۆزرێتەوە و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی منداڵه فڕێدراوه‌كه بۆ كوردستان تیڤی گوتی: ژنێک بینیویەتی چەند سەگێک دەوریان لەشتێک داوە، کاتێک چووەتە نزیکیان بینویەتی منداڵێکی تازە لەدایکبووە و فڕێدراوە.
هۆگر عەزیز گوتیشی: شەوی ڕابردوو لەلایەن ژنێکەوە لە دۆزینەی منداڵێکی تازە لەدایکبوو ئاگادار کراینەوە کە لە نزیک لە نەخۆشخانەی ئیماراتی فڕیدرابوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دوای هەڵگرتنەوەی منداڵەکە دەبرێتە نەخۆشخانەی لە دایک بوون و باری تەندروستیشی باشە.
له‌باره‌ی ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌شه‌وه گوتی: منداڵه‌كه له ڕه‌گه‌زی مێیه و له به‌حركه له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئیمارانتی فڕێدراوه.
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.