ته‌رمی پارێزگاری كه‌ركووك دكتۆر نه‌جمه‌ددین كه‌ریم له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌ڕێنداریه‌وه هه‌ولێر و له لایه‌ن نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی و به‌رپرسانی باڵای حكومی و حزبی و نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و جه‌ماوه‌ری كوردستان پێشوازی لێكرا.
له رێوڕه‌سمی پێشوازی كردن له ته‌رمی خوالێیخۆشبێت دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسانی حزبی و به نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر و ئاماده‌بووان تاجه گوڵینه له سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی دانرا.
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: نه‌جمه‌دین كه‌ریم به سه‌ربه‌رزی ژیا و كه‌سێكی ئازا و بوێر بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌وڵی دا زۆرترین پشتیوانی بۆ مافه ره‌واكانی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌و په‌ڕی دڵسۆزی كاری بۆ كه‌ركووك كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی، پێویسته كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و مادده‌ی سه‌د و چلی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.