بڕیاره ته‌رمی خوالێیخۆشبێت د. نه‌جمه‌ددین كه‌ریم له رێكه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه بگه‌ڕیندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
کارۆخ سەید رزگار، رێگهپێدارو له بنەماڵەی د. نه‌جمه‌ددین كه‌ریم به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند، لەسەر وەسێتی خۆی، د. نەجمەدین کەریم بەشێوەیەکی کاتی لە پیرمام بەخاکدەسپێردرێت تاوەکو ئەو کاتەی شاری کەرکووك ئازاد دەکرێت و لە ئەمنییەت و ئارامیی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت، ئەو کاتە بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەبردرێتەوە شاری کەرکووك.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، ته‌رمی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له مه‌راسیمێكدا پێشوازی له ته‌رمه‌كه‌ی بكرێت.
ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانیش له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بۆ پیشوازیكردن له ته‌رمی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاماده‌ن.
دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ده‌گوازرێته‌وه بۆ هاوینه‌هه‌واری پیرمام و رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسی سیاسی و حكومی و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ماخ و دڕكه‌په‌تك بوو، وێڕای ژیانی زانستی و خزمه‌ته‌كانی له بواری پزیشكی، له ژیانی سیاسی‌دا، وه‌ك چالاكوانێكی خۆبه‌خش له ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین خزمه‌تی پێشكه‌ش به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه.
له رووی سیاسیشه‌وه، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك، خزمه‌تێكی به‌رچاوی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌ركووكی كرد و بڕیاری دا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی كه‌ركووك هه‌ڵبكات.
رۆژی 31ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 له نه‌خۆشخانه‌ی ئۆلنی ویلایه‌تی میریلاند له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شه‌وی رابردوو، به‌كاتی هه‌ولێر، ته‌رمه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌خت به مه‌راسیمێك به‌ڕێكرا و ده‌یان چالاكوان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه بۆ ماڵئاواییكردن له ته‌رمی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.