لە ئێران 5472 تووشبووی كۆرۆنا ناجێگیره و تا ئێستا، پێنج سه‌د و پێنج هه‌زار و دووسه‌د و هه‌شتاو حه‌وت تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
لە ئێران له میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، چوارسه‌د و شه‌ش کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سی و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتاو پێنج كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، چوارسه‌د و شه‌ش کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها هه‌شت هه‌زار و حه‌فت سه‌د و حه‌فتاو دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون. به‌مجۆره تا ئێستا سی و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتاو پێنج كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، شه‌سه‌ت و په‌نجاو چوار هه‌زار و نۆسه‌د و سی و شه‌ش كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌فتاو دوو کەس ناجێگیره و تا ئێستا، پێنج سه‌د و پێنج هه‌زار و دووسه‌د و هه‌شتاو حه‌وت تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، پێنج ملیۆن و سه‌د و ده هه‌زار و حه‌فت سه‌د و په‌نجاو دوو پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.