شەوی رابردوو، لە گەڕەكی شوراوی شاری كەركووك، لەكاتی هەوڵدانیان بۆ دزیكردن، هێزێكی پۆلیس رووبەرووی ژمارەیەك دز دهبێـهوه رووبهرووبوونهوه روویدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی پارێزگەی كەركووك بڵاویكردۆتهوه، شەوی رابردوو، لە گەڕەكی شوراوی شاری كەركووك، لەكاتی هەوڵدانیان بۆ دزیكردن، هێزێكی پۆلیس رووبەرووی ژمارەیەك دز دهبێـهوه رووبهرووبوونهوه روویدا، بەڵام پۆلیس ڕێگری كرد و دواتر هێزێكی ئەمنی تر بۆ پاڵپشتی پۆلیس هاتە شوێنی ڕووداوەكە رووبهرووبوونهوه له نێوان پۆلیسی بانده دزهكه دروست بووه.
پۆلیسی كەركووك دەستگیركردنی دوو كەس راگهیاندووه كه ئهندامی باندهكه بوونه و بهشداربوونه له دزیكردن.
پۆلیسیی كەركووك دهڵێت: لەكاتی رووبەروبوونەوەی پۆلیس و بانده دزهكه یەكێك لە دزەكان برینداربووە.
گوتیشی: ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا لاندكرۆز كە جلوبەرگ و كەلوپەلی سەربازی تێدابووە لە شوێنەكە جێهێشتووە و هەڵاتوون، لەئێستاشدا پۆلیس لەهەوڵدایە بۆ دەزگیركردنی دزەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.