تا ئێستا لە ئەمریکا نزیکەی 143 ملیۆن دەنگی گشتی هاووڵاتیان جیاکراوەتەوە و تیایدا، دۆناڵد ترەمپ رێژەی 47.9% و جۆ بایدن رێژەی 50.5%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای ئه‌مجاره ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی، جۆ بایدن، كاندیدی دیموكڕاتهكان له بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیكبووه‌ته‌وه و له كۆی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پێنج ویلایه‌ته‌ی كه هێشتا یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ده‌ستهێنانی شه‌ش خاڵی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێویسته بۆ بردنه‌وه‌ی و بگاته كۆشكی سپی و ببێته چل و شه‌شه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
جۆ بایدن لە وتارەکەیدا رایگه‌یاند: خۆشحاڵم به ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان، دڵنیام له‌وه‌ی كه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ته‌واو بوو، من و سیناتۆر هاریس ده‌یبه‌ینه‌وه، بۆیه داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌م ئارام بگرێ و پشووی درێژ بێت، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ته‌واو ده‌بێت و به‌م زووانه ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا گوتیشی: دەبێت هەموو سندووقەکانی دەنگدان هەژمار بکرێن.
کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، رایگەیاند: دڵنیان له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌به‌نه‌وه.
له دواین وتاری بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی بە کاتی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، رایگەیاند، ئەگەر دەنگەکان بە شێوەی یاسایی بژمێردرێن، بەبێ گومان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ده‌بینه‌وه گوتیشی: ئەو راپرسییانەی لە ماوەی پێشوودا کرابوون ساختەبوون و راستنەبوون.
ترەمپ رایگه‌یاند: ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکادا لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاریی و کاری نایاسایی بە شێوەیەکی بەرفراوان بکرێت.
بەڕێوەبەری هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕایدەگەیەنێت، كۆمارییەكان نەیانتوانی چاودێری جیاكردنەوەی دەنگەكان بكەن لە ویلایەتی نیڤادا، ئەمەش وەك تۆمەتێك بۆ ئەنجامدانی ساختەكاریی لەلایەن دیموكراتەكانەوە.
بەڕێوەبەری هەڵمەتەكەی ترەمپ، ژنێكی بەساڵاچووی هێنا و وتی، ئەم ژنە كاتێك چووە بۆ دەنگدان، بۆی دەركەوتووە كەسێكی تر لەجێگەی ئەو دەنگیداوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی ساختەكاریی.
هەروەها ڕایگەیاند، كەسانی مردوو هەن دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا لەنێوان ترەمپ و جۆ بایدن ڕكابەری دیموكراتیدا ئەژماركراوە، بۆیە سكاڵامان بۆ دادگا فیدراڵییەكان بەرزكردۆتەوە، تا چاو بەو سەرپێچیانەدا بخشێنێتەوە كە گومانیان لەسەر پرۆسەی دەنگدان دروستكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.