بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
په‌كه‌كه له ناحه‌ی چه‌مانكێ له ده‌ڤه‌ری ئامێدی هێرشی كرده سه‌ر هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌لاماری ئه‌مرۆی په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزی پێشمه‌رگه به كورستان تیڤی راگه‌یاند: په‌كه‌كه ئاراسته كراوه به ئامانجی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه په‌كه‌كه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی: ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌یكات له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه، به‌ڵكو له دژی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وته و خه‌بات و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانه.
لە كاردانەوەی ڕووداوەكەی رۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە یان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمانکێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.