سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: ئەو دەستدرێژییەی لەلایەن پەکەکەوە کراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک بە دەستدرێژیی بۆسەر دامەزراوەکانی ئەمنی و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەزانین". - داوا لە حکوومەت دەکەین کە ئاسایشی ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکات و رێگە نەدات هێزەکانی دەرچوو لە یاسا دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان تێکبدەن".
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە کرد و رایگەیاند، پەلاماری پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە دەستدرێژیییە بۆسەر دامەزراوەکانی ئەمنی و پێشێلکردنی سەروەری عێراقە.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە لە ناحیەی چەمانکێ سەربە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تیایدا هاتووە "دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو دەستدرێژییەی لەلایەن پەکەکەوە کراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک بە دەستدرێژیی بۆسەر دامەزراەکانی ئەمنی و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەزانێت".
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە حکوومەت کردووە کە ئاسایشی ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکات و رێگە نەدات هێزەکانی دەرچوو لە یاسا دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان تێکبدەن.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە حکوومەت کردووە رۆڵی خۆی بگێڕێت لە بەهێزکردنی دامەزراوە سەربازیی و ئەمنییەکانی عێراق بەهەموو پێکهاتەکانییەوە و کارکردن بۆ هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ بهرپهرچدانهوهی ئهم جۆره جموجۆڵ و دهستدرێژییه چهندبارانه کە لهناو خاكی عێراقدا ئەنجامدەدرێن و پێشێلكارین بۆسەر سهروهریی نیشتمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.