سەرۆکی کۆماری عێراقی فیدراڵ، یاسای نوێی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەند کرد و رایگەیاند، بە هیوای سازدانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد و دوور له‌ساخته‌کاری و دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک.
دوای واژووكردنی ده‌قی یاساكه، سه‌رۆك كۆمار وته‌یه‌كی به زمانی كوردی ئاراسته كرد و تێیدا گوتی: بە پێی ئەرکی دەستووریم یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقم په‌سه‌ند کرد.
ئەوەش بە هیوای سازدانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد و دوور له‌ساخته‌کاری و دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک.لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە رێگه‌ی راست بۆ چاکسازی راسته‌قینه، بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانی بژێوی خه‌ڵک، بۆ گەڕاندنەوەی بەھای راستەقینە بۆ سیاسەت و دەسەڵاتداری، له بوونی یاسا و رێسای هه‌ڵبژاردن دهستپێدەکات که رێگر بێت له‌دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک و زامنی ئه‌وه بکات حکومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگ و ئیرادەی خه‌ڵک بێت.
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند، دزینی دەنگی هاووڵاتی و دزینی پارە و داهاتی گشتی پێکەوە گرێدراون و ئەمیان پێویستە بۆ ئەوەی تر، دووانەی چەو سانەوە و نانبڕین و حوکمی نادروست و گه‌نده‌ڵکارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.