به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكاری نوێی خۆپارێزی ده‌گرنه‌به‌ر و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: پێیوسته كافتریا و ریستۆرانته‌كان پابه‌ندبن به‌كاتی كاركردنه‌وه ده‌شڵێت: سه‌رپێچیكاری روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له زیاتر بڵاوبونه‌وی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كاره‌سات، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی رێكاری نوێ خۆپارێزی ده‌گرێته‌به‌ر، پێویسته له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كاركردندا جێبه‌جێ بكرێت.
وتیشی: پێویسته له سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و ئه‌وكارمه‌ندانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردنی دیكه‌دا پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن له به‌كارهێنانی ده‌مامك، ماده‌ی پاكژ كردنه‌وه و هه‌روه‌ها رێگری بكه‌ن له دروست بونی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن.
رونیكرده‌وه: به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان پێویسته كافتریا و ریستۆرانت تا سه‌عات (12)ی شه‌و كاربكه‌ن، له ئه‌مڕۆوه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی به‌دواداچون بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن پابه‌ند نه‌بن به كاتی دیاریكراوه‌وه، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات ده‌ستبه‌جێ تا كاتێكی نادیار داده‌خرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه به لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌كاتی هه‌بونی سهرپپێچی و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه دابخرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبهڕوهی رێكاری یاسایی توند بكرێته‌وه.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.