Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 06:21

نرخی یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ 40 دۆلار و 45 سه‌نت

oil iraq
کوردستان TV
100%

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٠ دۆلار و ٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٣٩ دۆلار و ٦٤ سه‌نت و به‌ ٤١ دۆلار و ٢٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٤٣دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ١،٨٩ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤٠ دۆلار و ٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٨ دۆلار و ٤١ سه‌نت فرۆشرا.

نادیارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر نرخی نه‌وت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.