قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نیت: ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتوه بۆیه پێویسته پێكه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین و ده‌شڵێت: پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی كاره‌سات ده‌بینه‌وه.
لهراگهیاندراوێكدا قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی قائیمقامیه‌ت به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار، پۆلیس، ئاسایش و لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له كافتریا، ریستۆرانت، ئوتێل و مۆتێله‌كان كۆبوه‌وه.
قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی راشیدهگهێنێت كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه كه روبه‌ڕوی مرۆڤایه‌تی بوه‌ته‌وه بۆیه پێویسته هه‌مومان پێكه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ژیان بده‌ین و خۆمان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان له توشبون به ڤایرۆسه‌كه بپارێزین و رێگریش بكه‌ین له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، بڕیار دراوه پێداچونه‌وه به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و تاكپارێزیدا بكرێت و هه‌مو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بكرێت.
ده‌شڵێن رۆژانه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌زیاد بوندایه، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی سه‌ختی ده‌بینه‌وه بۆیه ده‌بێت هه‌مومان رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ین و خۆمان بپارێزین و نه‌گه‌ینه حاڵه‌تی نه‌خوازراو و به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش ببینین.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان، یه‌كه‌م مه‌رجی كاركردنی شوێنه‌كان جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه به به‌ستنی ماسك و به‌كارهێنانی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) و ره‌چاوكردنی روبه‌ری شوێنه‌كه بۆ دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندییان ده‌كه‌نه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.