ئه‌گه‌ر كه‌ر لای هه‌ندێ كه‌س ته‌نیا مایه‌ی به‌زه‌یی بێ و، لای كه‌سانێكی دیكه‌ش به‌ر زه‌بری بێ به‌زه‌ییانه‌ی دار و تێڵا بكه‌وێ، ئه‌وا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆته ئایكۆنێكی سیاسی و براندێكی بازرگانی كه سه‌دان ملیۆن دۆلار قازانجی لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵێ ئه‌و كه‌ره‌ی كه دیموكراته‌كان له ئه‌مریكا وه‌ك دروشم هه‌ڵیان بژاردووه، ده‌یان ساڵه بۆته هێمای شۆڕش و یاخیبوون.
چیڕۆكی كه‌ر له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان له ساڵی 1828دا ده‌ستی پێكرد كاتێك ئه‌ندرۆ جاكسۆن، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كاتی دیموكراته‌كان دروشمی "با گه‌ڵ خۆی حوكم بكات"ی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ركابه‌ره كۆمارییه‌كه‌ی گاڵته‌ی زۆری پێ كرد و دروشمه‌كه‌ی به "ره‌مه‌كی" و هه‌رزان وه‌سف كرد، هه‌ر بۆیه جاكسۆن كه‌رێكی بۆری هه‌ڵبژارد و دروشمی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی خۆی له پشتی كه‌ره‌كه دا و به‌ره‌و گوند و شاره‌كانی نزیك شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی به‌ڕێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ به‌رنامه "ره‌مه‌كی"یه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی دژ به ركابه‌ره‌كه‌ی بكات كه وا دیار بوو خۆی به "ده‌سته‌بژێر" داده‌نا و له خه‌می خه‌ڵك نزیك نه‌بوو.
به‌ڵام كه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان نه‌بوو به سیمبۆلی سیاسی دیموكراته‌كان، تا ساڵی 1870 وێنه‌كێشی كاریكاتێر، تۆماس ناست كه بۆ گۆڤاری هه‌فتانه‌ی "هارپه‌ر" كاری ده‌كرد وێنه‌ی كه‌رێكی ره‌شی سه‌رسه‌ختی وه‌ك سیمبۆلی پارتی دیموكرات هه‌ڵبژارد كه له‌گه‌ڵ فیلێكی تۆقیوی كۆمارییه‌كاندا ململانێی ده‌كرد.
له‌میانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 1860، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر پرسی ئازادكردنی كۆیله‌كان، نیمچه كیشوه‌رێكی دابه‌شكراو بوو له‌نێوان باكوور و باشووردا، به‌ڵام ئه‌براهام لینكۆڵن بڕیاری دا ئه‌و ساڵه هه‌ڵبژاردن بكرێ به هیوای یه‌كخستنی وڵات یان به‌لانیكه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دابه‌شبوونه.
فیل بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك دروشمی پارتی كۆماری له بانگه‌شه‌ی سیاسی بۆ پشتگیریی له لینكۆڵن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه تیایدا لینكۆڵن براوه بوو، به‌ڵام تا ساڵی 1870 فیل نه‌بوو به دروشمی سیاسی كۆمارییه‌كان، تا كاتێك وێنه‌كێشی كاریكاتێری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، تۆماس ناست بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆی له لادانی پارتی كۆماری له به‌ها لیبرالییه‌كان وێنه‌ی ئه‌و پارته‌ی له كاریكاتێرێكدا كورت كرده‌وه كه تیایدا فیلێكی زه‌به‌لاحی تۆقیو ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ر شتێكی دێته رێ تێكی ده‌شكێنێ و، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نووسرابوو (ده‌نگی كۆمارییه‌كان)، له‌و كاته‌وه‌ش فیل بووه به دروشمی پارتی كۆماری.
ژێده‌ر / kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.