لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه لە سبەینێوە لە سنوری گەرمیان ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھۆشیاری لەبارەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت.
راشیدهگهیهنن كه لە ھەڵمەتەکەدا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و مەڵبەندە تەندروستیەکان بەشدارن و لە بازاڕ و کۆڵان و مزگەوتەکان رێنمایی و ھۆشیاریی پێویست لەبارەی کۆرۆنا و شێوازی خۆپاراستن لێی بڵاو دەکەنەوە.
ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەم ھەڵمەتەش بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار کردنەوەی ھاوڵاتیانە لە مەترسیەکانی ئەم ڤایرۆسە و ھەروەھا ھەوڵدان بۆ بەرگرتن لێی و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توشبون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.