پیاوێك له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره رزگاری بوو كه خه‌ریك بوو ژیانی خۆی له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ماڵه‌كه‌ی ئاگری تێبه‌ر ده‌بێ،تووتییهكهی له خه‌وێكی قووڵ به ئاگای دێنێ و له مردنێكی مسۆگه‌ر رزگاری ده‌كات .
ئه‌نتۆن ئهنیگۆن، ئه‌وكاته‌ی خه‌وێكی قووڵی لێكهوتبوو، تووتییهكهی كه ناوی ئێرێك –ه له گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی بوونی دووكه‌ڵ له‌نێو ماڵه‌كه‌دا ،به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات و خاونه‌كه‌ی به‌ئاگا دێنێ.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نتۆن ئهنیگۆن كه له‌شاری پێرزین له ئوسترالیا ده‌ژی گوتی: له‌پڕ تووتییهكهم به ده‌نگی به‌رز هاواری كرد و یه‌كسه‌ر له‌خه‌و هه‌ڵسام و بۆنی دووكه‌ڵم كرد،له‌و كاته‌دا تووتییهكهم هه‌ڵگرت به په‌له چوومه ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه،دواتر بینیم ئاگر له‌ماڵه‌كه‌مدا هه‌ڵده‌ستا.
بۆ بینی ڤیدیۆكه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌دا بكه ....
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.