حكومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كات كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له پارێزگای دهۆك كرده ئامانج.
له رایگهیهنراوهكهی حكومه‌تی عێراق دا هاتووه، به‌توندی ئه‌و هێرشه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌نێو خاكی عێراق روویداوه‌و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌مه‌ش كردووه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا رێوشوێنی پێویست دهگرنهبهرو سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه داده‌نێن، كه پێشێلی ئاسایش و سه‌روه‌ری وڵات ده‌كه‌ن.
شایانی باسه دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه –ی بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.