له گه‌ره‌كێكی شاری دهۆك، بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ژنێك منداڵە چوار مانگییەكەی خۆی كوشت.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند ئەمشەو چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه لە گەڕەكی مالتای شاری دهۆك، منداڵێكی تەمەنی چوار مانگە له ره‌گه‌زی مێ لەلایەن دایكییەوە كوژرا.
دەربارەی هۆكاری تاوانەكەش وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند: ئافره‌ته‌كه كێشەی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا هەبووە پیاوه‌كه‌ی شه‌قێكی له ژنهكهداوه داواتریش دایكه‌كه له ڕقی هاوسه‌ركه‌ی منداڵه چوار مانگه‌كه‌ی كوشتووه .
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك گوتیشی: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و تەرمی منداڵەکە ئێستا بۆ پزیشکی داد گوازراوەتەوە دایكی منداڵه‌كه ده‌ستگیركراوه.
به وته‌ی شایه‌تحاڵ له نزیك رووداوه، ئافره‌ته‌كه عەرەبە و خەڵکی حیلـلەیە بە پێنج مانگ دەبێت چوونەتە گەڕەکی ماڵتا لە دهۆک له‌وێ نیشته‌جێ بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.