سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، متمانەی تەواوی بەوە هەیە کە جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان دەنگی زۆرینە بەدەستدەهێنێت و بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەردەکەوێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی ده‌شڵێت، دڵنیام لەوەی دیموکراتەکان دەنگی زۆرینە بەدەستدێنن و هەڵبژاردنەکەش دەبێتە گەڕاندنەوەی رۆحیەت بۆ ئەمه‌ریکییەکان.
پیلۆسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره به چاره‌نوسساز ناوده‌بات و ده‌شڵێت، پێم وایه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ بۆ ته‌ندروستی و گۆڕانكاری ده‌ده‌ن. به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش كاندیدی دیموكراته‌كان جۆ بایدن له پێش كاندیدی كۆمارییه‌كان دۆناڵد تره‌مپه. به پێی راپرسییهكان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ پرسی یه‌كلاكه‌ره‌وه نێوان هه‌ردوو كاندیدی دیموكرات و كۆماری په‌تای كۆرۆنایه و هه‌ر زیادبوونی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه‌ش وای كرد زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خت له‌م هه‌ڵبژاردنه تۆمار بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.