وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: ئەگەر پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتوودا پڕۆژەیاسای قەرز پەسەند بکات، کۆتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکرێت و بەڵێن بە هاووڵاتیان دەدەن کە دواکەوتنی مووچە دووبارە نابێتەوە.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا دەتوانین دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، ئەگەر پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتودا پڕۆژەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەند بکات.
گوتیشی: بەڵێن دەدەین ئەگەر پەرلەمانی عێراق پڕۆژەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پەسەند بکات، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دووبارە نابێتەوە.
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و کۆبوونەوەکەش لە 12 برگە پێکهاتووە کە سەرەکی ترینیان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پڕۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵ خوێندنەوە و پەسەندکردنی ژمارەیەک رێککەوتنامە.
پێشبینیش دەکرێت لە کۆبو,نەوەی رۆژی دو,شەممەی داهاتودا خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز بکرێت کە حکومەت دەستکراوە دەکات بۆ قەرزکردنی بڕی 41 ترلیۆن دینار بەمەبەستی دابینکردنی مووچە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.