بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق، پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان و كه‌می دارایی تاوتوێ بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی داھاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و پڕۆژه یاسای كورتهێنانی دارایی تاوتوێ ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه حه‌وتی تشرینی دووه‌می داهاتوو كه تێیدا 12 پڕۆژه یاسا و بابه‌ت تاوتوێ ده‌كرێن، گرنگترینیان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی.
ساڵانێكه به‌هۆی سیاسه‌تێكی دارایی شتكستخواردوو و گه‌نده‌ڵ، جیا له بوونی ژماره‌یه‌كی كهلهكهبووی فه‌رمانبه‌ران له وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان به زیاد له‌قه‌ڵم ده‌درێن، كه بارگرانی داراییان له‌سه‌ر گه‌نجینه و بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت دروست كردووه، جیاوازییه‌كی زۆر له مووچه و دابه‌شكردنی نادادپه‌روه‌رانه و ناشایسته‌ی پله و پۆستیش هه‌یه، بۆیه عێراق ئه‌مساڵ تووشی كورتهێنانی دارایی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.