به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى سوود وه‌رگرتن له وێستگه‌ى (400) كه‌ڤى بازیان، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌بای سلێمانی، بەبڕی (288.175.000) دووسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و سه‌د و حه‌فتاو پێنج هەزار دینار پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، له‌سنوری له‌ناوشاری سلێمانی پرۆژەیەكی كاره‌با جێبەجێدەكرێت و كه بریتیه لە:-
جیاكردنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى 132 كه‌ى ڤى چه‌مچه‌ماڵ غازى - كه‌لار كفرى له هێڵى 132 كه‌ى ڤى چه‌مچه‌ماڵ غازى تانجه‌رۆ و به‌ستنه‌وه‌ى به باسباڕى وێستگه‌ى 400 كه‌ى ڤى بازیان.
پرۆژكه لەلایەن كۆمپانیای (شاندز) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (90) رۆژی كاركردندا تەواو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.