هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێ سه‌خته‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و جۆبایدن كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكردووه، به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تووشی سه‌رسووڕمان بوون، ئه‌و كاته‌ی بینیان هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ده‌نگی به گۆرانی بێژی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی داوه.
شایانی باسه هاووڵاتییه‌ك له ویلایه‌تی میشیگن –ی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، ناوی هه‌یفا وه‌هبیی له‌سه‌ر كارتی ده‌نگدان نووسی و وێنه‌كه‌شی بڵاوكرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه چالاكوانه لوبنانییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پاڵپشتییان له هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییه كرد‌و رایانگه‌یاند: له نێوان تره‌مپ و بایدن، ئێمه‌ش هه‌یفا وه‌هبی ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین.
هه‌ندێك چالاكوانی دیكه‌ش نووسیویانه: هه‌یفا وه‌هبی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.