بەمەبەستی گرتنە بەری رێکاری نوێی کارکردنی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆبونەوەکانی قائیمقامیەت سەرۆکی لیژنە جیاوازەکان کۆبونەوە و خشتەی کاری نوێیان دیاری دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: کاری سەرەکی لیژنە هاوبەشەکان پابەندکردنی دوکان و شوێنەکانە بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و رێکارەکانی خۆپارێزی، نەک سزادان و زیان گەیاندن بە شوێنەکان و خاوهنهكانیان.
وتیشی: لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی روبەرو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لهسلێمانی و فەرمانی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، خشتەی کارکردنی لیژنە هاوبەشەکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و سەردانەکان و کاتەکانی دەوامکردن درێژ دەکرێتەوە، ئەمەش بۆ پاراستنی تهندروستی و سەلامەتی کەسوکار و خۆشەویستان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانییه.
رونیکردەوە: بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی بوەتە بنەمای کارکردن لە شوێنەکان، بۆیە لەپاڵ مەرجەکانی تردا پێویستە لەشوێنەکەدا دەمامک و مادەکانی پاکژ کردنەوە (تعقیم) بەردەست بن و هەمو ئەوکەسانەی کاری تێدا دەکەن بەکاری بهێنن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە روبەروی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
سەبارەت بە بڕو جۆری سزاکە وتیشی: یهكهمجار بهبڕێك پاره سزای ئهو شوێنانه دهدرێت سهرپێچی له بڕیارهكان دهكهن، لهكاتی دوبارهكردنهوهی سهرپێچی و بهردهوام بون لهسهری شوێنهكه روبهڕوی داخستن و دادگا دهكاتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.