له‌سه‌ر فه‌رمانى وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێداچوونه‌وه به پشكى كاره‌باى پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌كرێت و ماوه‌ى سێ رۆژ (لۆد تێست)ى پارێزگاكانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى هه‌رێیم رایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانى وه‌زیرى كاره‌با، به‌مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه به پشكى كاره‌باى پارێزگاكانى هه‌رێم له كاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو (TEST LOAD) بۆ خواستى كاره‌باى شاره‌كانى هه‌رێم ده‌كرێت و له‌و چوارپێوهیهدا بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
راشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا (تێست لۆد)ى پارێیزگانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه كرا و رۆژانى (1،2،3/11/2020) دیاریكرا، پرۆسه‌كه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتى راسته‌خۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى هه‌رێم و هه‌مئاهه‌نگى كۆنترۆڵى كاره‌باى پارێزگاكان و ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى دیوانى پارێزگاكان ئه‌نجامدراو كاتژمێر (12:00)ى شه‌وى 1/11/2020 ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر (12:00) شه‌وى (3/4/11/2020) كۆتایی هات، كه بریتی‌بوو له تێستكردنى خواستى كاره‌باى به‌رده‌وامى پارێزگاكانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ر وه‌ك وتیشى: تێست لۆد یش بۆ پارێزگاى هه‌ولێر و ئیداره‌ى گه‌رمیانیش له كاتێكى گونجاو له رووى پله‌ى گه‌رماوه كه هاوشێوه‌ى پله‌ى گه‌رماى پارێزگاكانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بێت ده‌كرێت.
رونیشیكرده‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه بڕى كاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو له كوردستان به دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى له نێوان شاره‌كاندا دابه‌شبكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.