Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:39

به‌هۆی کۆڕۆناوه‌ زیاتر له‌ 200 ملیۆن دۆلار زیان به‌ که‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووه‌

کوردستان TV
100%

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو كاریگەریەكانی و گرتنبەری رێكارەكانی خۆپارێزییه‌وه‌، كەرتی گەشتیاری لە هەرێم زیاتر لە  200  ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتوە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند: زیانەكانی كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە گەیشتۆتە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلارو و بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان و گەڕانەوەی بۆ دۆخی پێش بڵاوبونەوەی پەتاكەش زیاتر لە ساڵێك ماوه‌مان پێویستە.

گوتیشی: ئێستا دووبارە ژیان بۆ كەرتی گەشتیاری لە هەرێم گەڕاوەتەوە، بەڵام بە وریایی و گرتنەبەری رێوشوێنێكی توندی خۆپارێزییەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و دواكەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و كەمیی ژمارەی گەشتیاران، هێشتا دۆخی كەرتی گەشتیاری هەرێم لە دۆخێكی پاشەكشێ كردوودایە و بەوەش گرفتی دیكه‌ی لێدەكەوێتەوە لەوانەش زیادبوونی رێژەی بێكاری.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.