به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و به‌تایبه‌تی له ئه‌ورووپادا كه ده‌ستكراوه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان، نرخی نه‌وت نزمترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی تۆمار كرد.
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٣٨ دۆلار و ٩١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٣٦ دۆلار و ١٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٣٨ دۆلار و ٩٧ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٨وه نرخه‌كه‌ی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٥ دابه‌زیوه و به ٣٨ دۆلار و ٩١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٣٦ دۆلار و ٨٠ سه‌نت فرۆشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.