فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی 10ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و پاسه‌وانه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانگه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌ن و پاسه‌وانه‌كانیان، وه‌ك سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی دیكه مووچه‌ی مانگی 10 یان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه مووچه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ مانگی 9 هاوكات له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكاندا دابه‌شكراوه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان داوای له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كردووه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان ،ووردبین بن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.