Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 10:48

نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاو بۆ 36 دۆلار و 55 سەنت دابەزی

کوردستان TV
100%


رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٣٨ دۆلار و ١٠ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٣٧ دۆلار و ٤٦ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:١٠ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکە بە رێژەی سەدا ٢،٠٧ دابەزی و گەیشتە ٣٦ دۆلار و ٥٥ سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٤ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی توشبوووانی کۆرۆنا، وڵاتانی ئەورووپا یەک لەدوای یەک سنووردارکردنی هاتوچۆیان راگەیاندووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەجۆرێک نزمترین نرخی پێنج مانگی رابردووی تۆمار کرد.

لە لایەکی دیکەشەوە نزیکبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت دروست کردووە، چونکە ئەگەر جۆ بایدن ببێتە براوەی هەڵبژاردنەکان، دووبارە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ بازاڕی نەوت، ئەمەیش دەبێتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخەکان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.