له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق ئاماری مانگی ڕابردووی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو و داهاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد، وەزارەتی نەوتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رایگه‌یاند، مانگی ڕابردوو بڕی زیاتر لە 89 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کردووە كە بڕەكەی گەیشتووەتە 3 ملیار و 430 ملیۆن و 630 هەزار دۆلار .
سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وتی هه‌نارده كرا‌و وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه داهات و بڕی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی تشرینی یەکەم، بڕی 89 ملیۆن و 153 هەزار و 899 بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازاڕەکانی وزەی جیهان کردووە.
سه‌باره‌ت به بڕی نه‌وتی هه‌نارده كرا‌و له ڕێگه‌ی كێلگه‌كان ڕایگه‌یاندووه: زۆربەی هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی باشورەوە بووە و بڕەکەی گەیشتووەتە 86 ملیۆن، بەڵام لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بڕی 2 ملیۆن و 867 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کردووە، لەڕێگەی ئوردنیشەوە ڕێژەکەی گەیشتووەتە 263 هەزار و 58 بەرمیل، کە زۆربەی لەڕێگەی تانکەرەوە هەناردە کراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشكردووە، ڕۆژانە ناوەندی هەناردەکردن گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 876 هەزار بەرمیل، نرخی هەر بەرمیلێکیش نەوت بە 38 دۆلار و 48 سەنت فرۆشراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.