له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٣٤ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٣٤ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٥ هه‌زار و ٢٩٨ كه‌س.
گوته‌بێژی سیما سادات لاری ،وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، رایگه‌یاند كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٣٤ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها حه‌وت هه‌زار و ٧١٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٣٥ هه‌زار و ٢٩٨ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٦٢٠ هه‌زار و ٢٩١ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٢٤٤ كه‌س ناجێگیره و تا ئێستا، ٤٨٦ هه‌زار و ٦٩١ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٩٦٥ هه‌زار و ٣٢٦ پشكنینی كۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هه‌ر ٣١ پارێزگاكه‌ی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی "سوور" و "مه‌ترسیدار"دان و له ناوه‌ندی ٢٥ پارێزگا و ٨٩ شارۆچكه‌دا بڕیاری سنوورداركردنی هاتوچۆ گیراوه‌ته‌به‌ر.
شایانی باسه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.