دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته ٤١ دۆلار و ٧٨ سه‌نت و رۆژه‌كه‌شی به ٤١ دۆلار و ٦١ سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر ٠٩:٢٢ی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه سه‌دا ١،٥١ دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و گه‌یشته ٤٠ دۆلار و ٩٨ سه‌نت.
له هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به ٣٨ دۆلار و ٨١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
پێشبینییه‌كانی ئینستیتۆی نه‌وتی ئه‌مریكا بۆ زیادبوونی ٤،٦ ملیۆن به‌رمیل له یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی ئه‌مریكا، نیگه‌رانییه‌كانی له زۆری خستنه‌بازاڕی نه‌وت زیاتر كرد و بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، واش پێشبینی ده‌كرێت یه‌ده‌گه‌كان ١،٢ ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، دووباره چالاكبوونه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی لیبیا و دهستكردنهوهیان به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وای كردووه رێژه‌ی ئه‌و سووته‌مه‌نییه له بازاڕه‌كاندا زیاد بكات و ئه‌مه‌ش رێگره له هه‌ڵكشانی زیاتری نرخی نه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.