پێنج هاووڵاتیی سڤیل لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە له رۆژهەڵاتی عێراق، کوژران.
شەعلان کاملی، ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە له بارهی هێرشهكهوه ڕایگهیاند: چەکدارانی داعش گاوانێکیان لە قەزای میقدادییە باکووری رۆژهەڵاتی شاری بەعقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە کوشت و دواتر تەرمەکەیان بۆمبڕێژ کردووە".
شەعلان کاملی ڕاشیگهیاند: تەرمە بۆمبڕێژکراوە بە کەسوکاری گاوانەکەدا تەقیوەتەوە لەوکاتەی کە ویستوویانە تەرمەکە هەڵبگرنەوە و بەهۆیەوە چوار کەسی دیکە کوژراون".
ئەو ئەفسەرەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی چەکدارانی داعش.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە هێرشی تیرۆریستانی داعش بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە زیادی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.