Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 04:14

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 41 دۆلار و 17سه‌نت

oil iraq
کوردستان TV
100%

به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ ٤١ دۆلار و ١٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٠ دۆلار و ٦٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌شی به‌ ٤٠ دۆلار و ٨١ سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٢ی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ سه‌دا ٠،٨٨ هه‌ڵكشانی به‌خۆوه‌بینی و گه‌یشته‌ ٤١ دۆلار و ١٧ سه‌نت.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٨ دۆلار و ٨٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌هۆی زریانی زێتا له‌ ئه‌مریكا، پاڵاوگاكانی كه‌نداوی مه‌كسیك كاره‌كانیان وه‌ستاندووه‌ و ئه‌مه‌ش رۆڵی هه‌بوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كاندا.

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.