مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: سەرەتای هەفتە تیرۆریستان بارەگای سەرەکی پارتیان لە بەغدا سووتاند.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕای وڵاتەکەی لە سەر سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەربڕی.
پۆمپیۆ گوتی، بە پێی زانیارییەکان سووتاندنی بارەگای پارتی و ئاڵای کوردستان و رووداوەکەی فەرحاتییە، پیلان دارێژرواو بووە و لە لایەن تیرۆریستان به كرده‌وه ئەنجامیان داوه، داواش لە عێراقییەکان دەکات ئەم کردارانەی دەبێتە هۆی ماڵوێرانی زیاتری عێراق خۆیان قەبووڵی نەکەن.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر و رایگه‌یاند: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات، له‌باره‌ی سودانیش پۆمپیۆ گوتی، به‌م زووانه سودان له لیستی پشتیوانانی تیرۆر ده‌سڕینه‌وه، هاوكات لەبارەی دۆخی لیبیاش، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەمیانی بەڕێوەچونی کۆبونەوەی جنێف هەوڵەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەلیبیا چڕدەکەینەوە.
مایک پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به سوریا گوتیشی، واشنتیۆن سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر سوریا ناگۆرێت و پشتیوانی له دیالۆگی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانیش له‌م ووڵاته ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی گه‌مارۆكانی ئێرانیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی، هه‌ر لایه‌نێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات به‌توندی سزای ده‌ده‌ین، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ فرۆشتنی چەک بە ئێران له دوای هەڵگرتنی گه‌مارۆی چەک له‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: چەکی پێشکەوتوی رووسیا هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ئه‌مریكا و پێویستە بەهۆشیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.