چاودێرێكی سیاسی و ڕۆژنامەنووسێکی دیاری ئیسڕائیل رایگهیاند: ئیسڕائیل ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەوڵ دایە تا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو عەرەب ئاسایی و بەهێز بکاتهوه.
ئیدی کۆهن چاودێری سیاسی و ڕۆژنامەنووسێکی دیاری ئیسڕائیلە، لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان تی ڤی راگهیاند: حاڵی حازر ئیسڕائیل ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەوڵ دایە و کار دەکات تا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو عەرەب ئاسایی و بەهێز بکات هەر وەک چۆن بینیشمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ بەحرێن و ئیماڕات و قەتەر بە فەرمی هەماهەنگی و پڕۆژەی بەرهەمدار لەگەڵ ئیسڕائیل واژۆ کراو لە ئەرزی واقعدا چوونە بواری جێ بە جێ کردن.
ئیدی کۆهن گوتیشی: دەتوانم بڵێم ئێستا تەنها فەڵەستین وە لە فەڵەستینیش کەرتی غەززە پەیوەندی ئاسایی نییە لەگەڵمان، هاوکات لە ئەرکی بەردەوامین بۆ ئەمەش، بە مەرجێک ئەوانیش دەست پێشخەری جدی بن،
گوتیشی: ئسڕائیل لە ڕێگەی سەرۆک ترامپەوە پڕۆژەی ئاسایی کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێ بە جێ دەکات کە بە ستڕاتیژیترین پڕۆژەی ئەم سەدەیە هەژمار دەکرێت،
بیرمان نەچێت لەو نێوەندە گرنگەدا و لە قۆناغی ئێستا خەریکە لەگەڵ عێڕاق سودانیش کارە گرنگەکان دەگەنە کۆتایی بە جێ گەیاندن.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.