وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: وڵاتەکەی پابەندە بەهاوکاری و هاوپەیمانێتی سعودییەوە و لەچوارچێوەی سنوردارکردنی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان، دوای کۆبوونەوەی ستراتیژی نێوانیان لەواشنتن، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە، جەختیان لەسەر پابەندبوونی دوو لایەنە کردۆتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران لەناوچەکە.
پۆمپێیۆ رایگهیاند: عێراق وەک ھەر وڵاتێکی دیکەی جیھان، دەبێ ھەموو کارێک بکات بۆ پاراستن و سەلامەتی دیپلۆماتکاران و ئەوانەی بۆ ھاوکاری ئەوان لە وڵاتەکەیانن.
وهزیری دهرهوهی ئهمریكا گوتیشی: دڵخۆشین بەوەی بەغدا خەریکە کاری زیاتر و باشتر دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو تیمانەمان لە عێراقدا، پێموایە خەڵکی عێراق ئیتر لەوە تێگەیشتوون، ئێران کارە تێکدەرانەکانی لەرێگەی میلیشیاکانیەوە لە عێراق ئەنجام دەدات.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگهیاند: ئێران پشتیوانیهكی بههێزه بۆ ملیشیاكان له عێراق، تاكو ئهمریكا بكاته ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.