گێڕ به‌گشتى و گێڕى ئۆتۆماتیك به‌تایبه‌تى، به‌یه‌كێك له‌گرنگترین به‌شه‌كانى ئۆتۆمبێل داده‌نرێت، كه ئاسایى ئه‌م به‌شه گرنگه‌ی ئۆتۆمبێل، به‌هۆى هه‌ڵه‌ى شۆفێرانه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌كاربكه‌وێت‌و خراپ ببێت.
له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى دونیا‌و به‌هۆى لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی‌و زۆرى به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێله‌وه، به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێلى گێر ئۆتۆماتیك زۆر زۆر بووه‌و زۆربه‌ى شۆفێران له‌ئێستادا له‌به‌ر ئاسانى به‌كارهێنانى، ئۆتۆمبێلى گێڕ ئۆتۆمانیك به‌كارده‌هێنن.
لێرشدا گرنگترین ڕێنمایى‌و ئامۆژگارى پسپۆڕان‌و شاره‌زایان، بۆ ئێوه‌ى شۆفێر ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه چۆن پارێزگارى له‌گێرى ئۆتۆماتیكى ئۆتۆمبێله‌كانتان بكه‌ن: -
1 – گێڕه‌كه پێش به‌ته‌واوى وه‌ستانى جوڵه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه مه‌خه‌ره سه‌ر (P).
ئه‌گه‌ر شۆفێر گێڕ بخاته سه‌ر حاڵه‌تى (P) پێش وه‌ستانى ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌مه وا ده‌كات گێڕه‌كه ڕۆڵى برێك بگێڕێت‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كات زیان به‌به‌شه‌كانى گێڕه‌كه ده‌گات‌و له‌كار ده‌كه‌وێت‌و خراپ ده‌بێت.
2- گۆڕینى حاڵه‌ته‌كانى گێڕ ئۆتۆماتیك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تى ?.
هه‌ڵه‌یه‌كى دیكه هه‌یه به‌شێك له‌شۆفێران ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌یش گۆڕین حاڵه‌ته‌كانى گێڕه، ڕاسته‌وخۆ بۆ نموونه له(D)ه‌وه بۆ (R)، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تى (N)، ئه‌مه‌ش تروسى گێڕه‌كه خراپ ده‌كات.
3 – داگیرساندنى بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێل له‌حاڵه‌تێكدا گێر له‌سه‌ر ? بێت.
پسپۆڕان ئامۆژگارى ده‌كه‌ن له‌كاتى داگیرساندنى ئۆتۆمبێلدا گێڕ له‌سه‌ر (P) بێت نه‌ك حاڵه‌تى (N)، بۆئه‌وه‌ى زیان به‌تروسى گێره‌كه نه‌گات.
4 – به‌كارهێنانى حاڵه‌تى ? له‌سه‌ر شه‌قام‌و ڕێگه‌وبان له‌حاڵه‌ته‌كانى قه‌ره‌باڵغى‌و لۆددا.
پێویست ناكات له‌كاتى قه‌ره‌باڵغیدا شۆفێر گێڕ بخاته سه‌ر حاڵه‌تى (N)، له‌به‌رئه‌وه‌ى گوایه به‌نزین كه‌متر سه‌رف ده‌بێت، به‌ڵكو پسپۆڕان ئامۆژگارى ده‌كه‌ن له‌حاڵه‌تى قه‌ره‌باڵغیدا گێر بخرێته سه‌ر حاڵه‌تى (D)، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ فشارێك دروست ناكات‌و به‌نزینیش سه‌رف ناكات، ئه‌گه‌ر شۆفێر توانى باشترین حاڵه‌تى كوژاندنه‌وه‌ى بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌كه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانێت.
5 – به‌كارهێنانى حاڵه‌تى ? له‌كاتى ڕێگه‌و شوێنه‌ر سه‌ره‌وخواره‌كاندا.
ده‌بێت له‌شوێنه سه‌ره‌وخواره‌كاندا شۆفێر گێڕه‌كه بخاته حاڵه‌تى (D) نه‌ك ?.
له‌كۆتاییدا پێویسته شۆفێر دواى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى (100) هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات ڕۆنى گێڕ بگۆڕێت‌و فلته‌ره‌كه‌شى بۆ ماوه‌ى (50) هه‌زار كیلۆمه‌تر ڕۆیشتن بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش ڕێنمایی شاره‌زایانه بۆئه‌وه‌ى گێڕى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خراپ نه‌بێت.
ژێده‌ر - هاتووچۆی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.