سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لەكاتێكدایه، تەنها چەند هەفتەیەك ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا، هاوكات، ئێرانیش باس لەوە دەكات كە چالاكییە ئەتۆمییەكانی دەستپێدەكاتەوە.
ئەمریكا بڕیاریدا سزای نوێ بەسەر ئێرانیدا بسەپێنێت و هەموو جۆرە مامەڵەیەكی دارایی لەگەڵ ئەو بانكانە قەدەغەكرد و وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سزا نوێیەكانی ئەمەریكا ئەو رێگایانەی لە پێش وڵاتەكەی كراوە مابوون بۆ كڕینی خۆراك و دەرمان سزای دان.
وەزارەتی گەنجینەی لیستێكی بەناوی 18 بانكی ئێرانی بڵاوكردەوە، كە خراونەتە ناو لیستی سزادراوەكان، بەمەش گورزێكی دیكەی گەورە لە ئابووری ئێران دەدرێت، كە لەبنەڕەتەوە بەهۆی سزا سەپێندراوەكانی سەری، گیرۆدەی بووە.
ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریکی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکانمان بەردەوامدەبن تا ئێران دەستبەرداری پشتیوانی چالاکی گروپە چەکدارەکان دەبێت و سنورێک بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی دادەنێت.
سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كەرتی دارایی ئێران وەك ئاڵنگارییەكە بۆ ئەمریكا، چونكە پێشتر ئەوروپا هۆشداری دابوو لەو هەنگاوە و چەند وڵاتێكی ئەوروپا ڕایانگەیاندبوو، ئەو سزایانە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ڕێگەكانی هاوردەكردنی شمەك و كاڵا و پێداویستی لەبەردەم ئێران دا.
سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لەكاتێكدایه، تەنها چەند هەفتەیەك ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا، هاوكات، ئێرانیش باس لەوە دەكات كە چالاكییە ئەتۆمییەكانی دەستپێدەكاتەوە.
لهم بارهیهوه محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە "تویتەر" نووسیویەتی و رایگەیاند، سزا نوێیەكانی ئەمەریكا ئەو رێگایانەی لە پێش وڵاتەكەی كراوە مابوون بۆ كڕینی خۆراك و دەرمان ئەوانیشی كردە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتهكهدا نووسیویەتی: ئێرانییەكان لە كارە دڕندانەی ئەم دواییە رزگاریان دەبێت.
گوتیشی: پیلانگێڕان بۆ برسیكردنی دانیشتوان تاوانێكە دژی مرۆڤایەتی، تاوانباران و یاریدەدەرانیان لەو كاری قەدەغەكردنی سامانەكانمان، رووبەڕووی دادپەرەوەری دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.